جان دۆست: خانی بەردی بناغەی کوردایەتیی داناوە
جان دۆست لەو نووسینەیدا کە پشتی بە شیعر و نووسراوەکانی خانی بەستووە، باس لەو تایبەتمەندی و خەسڵەتانە دەکات کە سەرۆک و دەوڵەتی کوردستان دەبێ هەیبێت و هاوکات ڕەخنە لە نایەکگرتوویی هۆز و خێلە کوردەکان دەگرێت کە بوونەتە گوێڕایەڵی دەوڵەتی عوسمانی و لۆمەیان دەکات.
لە بەشێکدا چەند خاڵێک بۆ تایبەتمەندیی ئەو سەرۆکەی کە ئەحمەدی خانی مەبەستی بووە، دەستنیشان دەکات و دەنووسێت: "خانی نووسینی خۆی به پوول و دراو ده‌چوێنێ و ده‌بێژێ، كه ئه‌و پوول و دراوه بێ به‌هایه ئه‌گه‌ر مۆری پاشایه‌كی له‌سه‌ر نه‌بێت. وه‌ك چۆن پاره بێ به‌هایه، ئه‌گه‌ر مۆری سوڵتان یان ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر نه‌بێت، به هه‌مان شێوه نووسینه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر به گوێره‌ی مه‌زنێكی كورد نه‌بێت، ئه‌وا وه‌ك كاغه‌زێك ده‌مێنێ، كه له‌سه‌ری نووسرابێت. به‌گوێره‌ی خانی، مه‌رجی ده‌وڵه‌ت ئه‌وانه‌یه:
1-سه‌رۆكێكی سه‌ربه‌خۆ.
2-هێزێك كه ده‌بێته بناغه‌ی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت.
3-سازانی كورد و هه‌مووشیان له‌ژێر یه‌ك ئاڵادا كۆ ببنه‌وه.
جان دۆست لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا دەنووسێت: "ئه‌و سه‌رۆكه ئه‌حمه‌دی خانی ده‌یەویست، ئاخۆ چۆن کەسێک بووە؟ و جەخت دەکاتەوە ئه‌حمه‌دی خانی له‌م به‌یتانه‌دا بناغه‌ی كوردایه‌تیی داناوه و ده‌رد و ژانه‌كانی میلله‌تی كوردی ده‌ستنیشان كردووه. بۆ ئه‌و سه‌رۆكه‌ش، خانی هه‌ندێك ئاكاری تایبه‌ت ده‌خاته ڕوو و ده‌بێژێ، كه ده‌بێ سه‌رۆكی كورد ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌ی هه‌بێت:
1-سه‌رفرازی.
2-جوامێری.
3-دانوستاندنی خۆش.
4-گوێگرتن له‌و كه‌سانه‌ی كه تێكه‌ڵ به وێژه و زانستن.
لە درێژەدا دەنووسێت: "وا دیاره خانی له میری سه‌رده‌می خۆی ناڕازی بوو، ئه‌و ئاكار و سیفه‌تانه‌ی تێدا به‌دی نه‌كردوون. ئێمه له لای شه‌ره‌فخانی به‌دلیسیش ئه‌و شته به‌دی ده‌كه‌ین كه نه‌بوونی سه‌رۆكێك به‌و ئاكارانه، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كورد به‌بێ ده‌وڵه‌ت ماوه‌ته‌وه. شه‌ره‌فخان ده‌بێژێ: ”له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌نێو كورددا كه‌سێك په‌یدا نه‌بووه، كه هه‌مووان بكه‌ونه ژێر ئاڵاكه‌ی ئه‌وه‌وه، به قسه‌ی ئه‌و بكه‌ن، به‌دوای ئه‌ودا بڕۆن، زۆربه‌یان بوونه‌ته خوێنڕێژی یه‌كتر و گوێ به یاسا ناده‌ن“.
هه‌روه‌ها ئێمه ده‌بینین كه خانی ره‌وشی كورد و بنده‌ستیی ئه‌وان بۆ دوو هۆ ده‌گێڕێته‌وه:
1-ره‌وشی ناوخۆ: ئه‌و ره‌وشه هۆی خێڵپه‌رستی و په‌رته‌وازه‌یی كورده. هه‌موو خێڵه‌كان (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوه‌ندی فه‌رمانڕه‌وایه‌تییان نییه) له دژی یه‌كن و كه‌س گوێ به كه‌س نادات. له شه‌ره‌فنامه‌دا هاتووه، كه كاتێك سوڵتان سه‌لیم ویستوویه‌تی میری میرانێك له‌نێو كورداندا بكاته سه‌رداری سه‌رانسه‌ری كوردستان. به ئیدریسی به‌دلیسیی گوتووه: ”له‌ناوخۆیاندا هه‌ڵیبژێرن“. كه‌چی وا دیاره، كورد نه‌یانتوانیوه یه‌كێك له‌ناوخۆیان هه‌ڵبژێرن. ئیدریسی به‌دلیسی ده‌گه‌ڕێته‌وه لای سوڵتان و ده‌بێژێ: ”هه‌ر یه‌ك ده‌ڵێ من نه‌ك كه‌سێكی دی. بۆیه ده‌بێ حاكمی كوردستان كورد نه‌بێت، تاكوو هه‌موویان ده‌ستی بۆ به سنگه‌وه بگرن“.
2-ره‌وشی ده‌ره‌وه: ئه‌ویش هۆی ئه‌وه‌یه، دراوسێی دوو ئمپراتۆریه‌تی مه‌زنی دژ به یه‌ك بوون. عوسمانی له لایه‌كه‌وه كه تورك و سوننه‌ن، سه‌فه‌وی له لایه‌كی دیكه‌وه كه عه‌جه‌م و شیعه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و دوو ئیمپراتۆریه‌ته وه‌ك دوو ده‌ریای مه‌زن له‌سه‌ر خاكی كورد به بنگوێی یه‌كیاندا كێشاوه، كوردیشیان له‌نێوان خۆیاندا دابه‌ش ده‌كرد. قه‌ده‌ری كورد وا بووه، كه ببنه سنوور و ناوبڕی هه‌ردوو ده‌ریای شه‌پۆلاوی، باجی جه‌نگی قورسی هه‌ردوو لای شه‌ڕه‌كه‌ش ته‌نیا به‌سه‌ری خۆیان بده‌ن. ئه‌گه‌ر ئێمه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ شه‌ڕی چاڵدێران، وه‌ك له پێشهكییهكهدا هاتووه، ده‌بینین له هه‌ردوو لا گه‌لێك سه‌ردار و سه‌رۆكی كورد كوژراون.
جان دۆست جەخت دەکاتەوە: "ئه‌حمه‌دی خانی له‌م به‌یتانه‌دا بناغه‌ی كوردایه‌تیی داناوه و ده‌رد و ژانه‌كانی میلله‌تی كوردی ده‌ستنیشان كردووه. ئه‌و شته‌ی كه سه‌رنجی مرۆڤ راده‌كێشێت ئه‌وه‌یه، یه‌كێكی وه‌ك ئه‌وی دیندار و شێخ، داوای به‌رزكردنه‌وه‌ی شمشێر ده‌كات له رووی ده‌وڵه‌تی عوسمانی. خان‌یش وه‌ك شه‌ره‌فخان، ده‌ردی میلله‌تی خۆی ناسیبوو، زانیبووی كه بێ ده‌وڵه‌تیی ئه‌وان له‌به‌ر ناسازی (بێ ئیتیفاقی)ی ئه‌وان و نه‌زانینی سه‌ركرده‌كانی ئه‌وانه.
بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆش، خانی ئه‌م مه‌رجانه به پێویست ده‌بینێ:
سه‌رۆكێك به‌دوای خواستی كه‌سییه‌وه نه‌بێت. هێزێكی سه‌ربازی. ته‌بایی و برایه‌تیی نێوان هه‌موو عێل و هۆز و هه‌موو كرمانج (كورد)، كار و خه‌باتیان به یه‌ك ئاراسته بێت. ئه‌و ده‌ڵێ ده‌وڵه‌ت (دونیا) ته‌نیا به ته‌گبیر و رێكوپێكی دێته دی.
باسنيوز
