محەمەدی حاجی مەحمود هیوای خواست لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، کاری ئۆپۆزیسیۆن بە یاسایی بکرێ، ”هیوادارم یاسایەک بۆ ئۆپۆزیسیۆن دابڕێژرێ“.
ئەمڕۆ سێشەممە 6/11/2018، محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە پرێس کۆنفڕانسێکدا لە سلێمانی، هیوای خواست لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، کاری ئۆپۆزیسیۆن بە یاسایی بکرێ، ”هیوادارم یاسایەک بۆ ئۆپۆزیسیۆن دابڕێژرێ“.
محەمەدی حاجی مەحمەد، کە بە کاکە حەمەش دەناسرێ، هەروەها رایگەیاند، کە ئەو لەگەڵ حکوومەتی بنکە فراوان نییە بۆ هەرێمی کوردستان، هەر لایەنێک پێی باش بوو با ببێتە ئۆپۆزیسیۆن.
بڕیارە کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێک ساز بکات و تێیدا دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردرێت.
باسنیوز
