بە بڕیاری رێباز حەملان دوو بەڕێوەبەر لە وەزارەتی دارایی گۆڕدران
بەپێی ئەو زانیاریەكان لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستی کەوتووە، لە مانگی ٤ی ڕابردووەوە ڕێباز محەمەد حەملان، وەزیری دارایی، فەرمانی گۆڕینی هەردوو بەڕێوەبەری خەرجییەکان و خۆیەتی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێریاری دەرکردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بریکاری وەزیری دارایی پێیوابووە مانەوەی بەڕێوەبەرەکانی ئەو دوو بەڕێوەبەرایەتییە پێویستە، جێبەجێکردنی بڕیارەکە دواخراوە.
هەمان سەرچاوە اشکرای کرد کە لە ناوەڕاستی هەفتەی ڕابردوودا، بابەتەکە یەکلا کراوەتەوە و ئاری یاسین عوسمان وەک بەڕێوەبەری خەرجییەکان و دیدار یوسف میرزاش وەک بەڕێوەبەری خۆیەتی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێریاری دەست بەکار بوون.
بەڕێوەبەری خەرجییەکان لە وەزارەتی دارایی هەرچەندە پلەی بەڕێوەبەری هەیە، بەڵام بەپێی یاسا و ڕێنماییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەسەڵاتێکی بەرفراوانی هەیە و پەیوەندی بە سەرجەم خەرجییەکانی وەزارەتی دارایی و حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە.
باسنيوز
