فوئاد حوسێن وەزیری دارایی و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و دارایی : دەبێ چاو بە پرۆژەیاسای بودجە بخشێندرێتەوە

فوئاد حوسێن  وەزیری دارایی و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و دارایی :  دەبێ چاو بە پرۆژەیاسای بودجە بخشێندرێتەوە
وەزیری نوێی دارایی عێراق باسی پەیوەندییە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات.



بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی وەزیری دارایی، کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 6/11/2018 بڵاو کراوەتەوە، فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و دارایی، هەوڵ دەدات ”سیاسەتێکی نوێ“ بۆ وەزارەتەکە دابڕێژێت.



فوئاد حوسێن هەروەها رایگەیاندووە، کە لە یەکەم کۆبوونەوەی وەزارەتەکەیدا، بە پێویستی زانیوە بەغدا ”پەیوەندییەکی باش و روون“ی لە رووی ئابوورییەوە لەگەڵ هەولێر هەبێت.



وەزیری دارایی عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە، کە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2019 ”پێویستە چاوی پێدا بخشێندرێتەوە“، بەشێوەیەک، کە لەگەڵ واقیعی ژیانی عێراق بگونجێت.



رۆژی دووشەممە 5/11/2018، فوئاد حوسێن وەک وەزیری دارایی و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی، دەستبەکار بوو.



باسنیوز
Top