وهزارهتى شارهوانى داوا دهكات گرێبهستى كۆمپانياكانى پاككردنهوه له بهرژهوهندى كۆمپانياكان نوێ بكرێتهوه
خاوەنی یەکێک لەو کۆمپانیایەنەش داوا دەکات گرێبەستەکان وەکو خۆی نوێ بکرێتەوە نەک بکرێتە تەندەر.
لە ماوەی چوار ساڵی قەیرانی دارایی، حکومەتی ھەرێم نەیتوانی گرێبەستی کۆمپانیاکانی پاککردنەوەی شارەکان خەرج بکات، بۆیە وەزارەتی شارەوانی داوای لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە، رێنمایی نوێ دەربکات، کە وا بکات سێ ساڵی داھاتوو ھەمان کۆمپانیا، بە نرخی کەمتر گرێبەستەکانیان بۆ نوێ بکرێنەوە.
k24-
