له هه‌ولێر 4 مليۆن دۆلار و 88 مليۆن دينارى ساخته ده‌ستيان به‌سه‌ردا گيرا
پۆلیسی هه‌ولێر له رێگ چۆنیه‌تی له‌يه‌ك جياكردنهوهى دراوی ساخته و دراوی ئاسایی و ساخته بۆ هاووڵاتیان ده‌خاته‌ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان نه‌كه‌ونه داوی ساخته‌كارانه‌وه.
له ناو دراوه ساخته‌كاندا دراوێكی تایبه‌ت هه‌یه، كه به‌هاكه‌ی يه‌ك ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكییه و له دوای شه‌ڕی ئازادكردنی عێراق كه‌وتووه‌ته ده‌ستی بانده ساخته‌كاره‌كان و له بازاری ره‌ش به ده‌یان هه‌زار دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، به‌ڵام له راستیدا ئه‌و دراوه هیچ به‌هایه‌كی نییه.
زانیویه‌تی، كه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و دراوه ساختانه وڵاتانی دراوسێ و شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقن و ده‌یانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه بازارێك بۆ ساغكردنه‌وه‌ی دراوه ساختهكانیان، به‌ڵام به‌گوته‌ی خۆیان هێزه ئه‌منیيه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به هاوكاری هاووڵاتیان توانیویانه ئه‌و هه‌وڵانه شكستپێبهێنن و تۆمه‌تبارانیش ده‌ستگیر بكه‌ن.
k24-
