سووتەمەنیی هەولێر: لە گەڕەكە ھەژارنشینەكانەوە دەستمان بە دابەشكردنی نەوت كردووە و بەردەوامین

 سووتەمەنیی هەولێر: لە گەڕەكە ھەژارنشینەكانەوە دەستمان بە دابەشكردنی نەوت كردووە و بەردەوامین
لە ناوچە شاخاوییەكان و دەوروبەر و سه‌نته‌ری شارەكانیش، دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی كراوە، بەڕێوەبەری دابەشكردنی سووتەمەنییش دەڵێت، بەردەوام دەبن لە دابەشكردنی نەوتی سپی و لە گەڕەكە ھەژارنشینەكانیشەوە دەستیان پێكردووە.

ماوەیەكە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی سووتەمەنیی ھەولێرەوە، دەستی كردووە بە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر ناوچە شاخاوییەكان و سه‌نته‌ری شارەكانیش.

لەو بارەیەوە، بەڕێوەبەری دابەشكردنی سووتەمەنیی ھەولێر، مستەفا تەھا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ماوەی مانگێك و 10 ڕۆژ دەبێ بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی نەوتی ھەولێر دەستی بە دابەشكردنی نەوتی سپی كردووە، ھەر بەرمیلێكیش 216 لیترە و بە 51 ھەزار دیناری عێراقی دەدرێت بە خێزانەكان، بەردەوامیشین لە دابەشكردنەكە."

تەھا، گوتیشی: "لە دەوروبەری شاری ھەولێر نزیكەی 10 ڕۆژێك دەبێ لە ڕێگەی بریكارەكانەوە ئاگاداری ئەو گەڕەكانەمان كردووەتەوە كە ھەژارنشینن و ناتوانن سووتەمەنی دابین بكەن بۆ زستان، لەوێیش دەست كراوە بە دابەشكردنی نەوتی سپی، كە بڕی 216 لیتر بە نرخی 50 ھەزار دیناری عێراقی بە هاووڵاتیان دەدرێت، تا نەوت و سووتەمەنییش ھەبێ، ئێمە بەردەوام دەبین لە دابەشكردنی بەسەر تەواوی خێزانەكاندا."


kdp -
Top