هاتوچۆی سلێمانی ئامێری PDA ده‌خاتەوە کار
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی، لە راگەیاندراوێکدا، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی، ئاشکرای کردووە، له‌دوای كۆتاییهاتنی ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی هۆشیاریی هاتوچۆ، ئه‌وان به‌رده‌وامده‌بن له‌توندكردنه‌وه‌ی لێپێچینه‌وه له‌سه‌رپێچیه‌كان، له‌مه‌ودوا ئامێره‌كانی PDA به‌كار ده‌خه‌نه‌وه.
لە راگەیاندراوەکەی هاتوچۆی سلێمانی، هاتووە، فه‌ره‌یدون عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕای گه‌یاندووە، کە دوای كۆتاییهاتنی هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری هاتوچۆ له‌ژێر ناوی (ئامانجمان سزادانتان نییه.. په‌رۆشی سه‌لامه‌تیتانین) به‌رده‌وامده‌بن و كار له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌شێواز‌و میكانیزمی دیكه ده‌كه‌ن.
بەگوێرەی راگەیاندراوکەدا، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانی، جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە له‌هیچ كارمه‌ند‌و ئه‌فسه‌رێكی هاتوچۆ قبوڵناكه‌ن كه‌مته‌رخه‌می بكات له لێپێچینه‌وه، سزادانی پێشێلكردنی ڕێنمایی و یاساكانی هاتوچۆ، ئامێری (PDA) كاراده‌كه‌نه‌وه كه تایبه‌ته به‌ناردنی نامه بۆ ژماره ته‌له‌فۆنی ئه‌و شۆفێرانه‌ی سه‌رپێچی یاساكانی هاتوچۆ ده‌كه‌ن.
باسنيوز
