پەروەردەی تلكێف: 250 ماموستا لە كارەكانیان دوور خراونەتەوە
عەلی عەیدۆ، بەڕێوەبەری پەروەردی تلكێف (بەشی کوردیی سەر بە هەرێمی کوردستان) رايگەیاند: "بەهوی پابەند نەبوونیان بەدەوام لە هەموو پێكهاتەكاتی دەشتی نەینەوا ژمارەیەكی یەكجار زور ماموستا لە كارەكانیان دور خراونەتەوە و بۆ گەڕانەوەیان بۆ دەوام، پێویستییان بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانە هەیە".
ئەوەشی خستە ڕوو: "بەهۆی شەرێ سێ سالەی چەكدرانی داعش لە دەڤەرەكە و دەشتێ نەینەوا ژمارەیەكی یەكجار زور مامۆستا لە هەموو پێكهاتەكان لە كارەكانیان دوور خراونەتەوە و ژمارەیەكی زۆریان مامۆستای پێکهاتەکانی ئێزدی و كریستیان و شەبەکە بەهوی سەفەركردنیان بۆ دەرەوەی وڵات لە كارەكانیان دور خراونەتەوە".
عەلی عەیدۆ، بەڕێوەبەری پەروەردی تلكێف ڕاشی گەیاند: "ئەو ماموستایانەی لە مووسل دەژین، بەهوی شەڕی داعش نەیانتوانیوە دەوامی ڕوژانەیان بكەن، بۆیە لەكارەكانیان دوور خراونەتەوە كە سەرجەم گشت ماموستا دوورخراوەكان 250 ماموستایە، هەندێك لەو ماموستایانە داوای گەڕانەوەیان بۆسەر كارەکانیان کردووە، بەڵام تا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەمبارەوە بڕیار نەدەن، ناتۆانن بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان".
باسنيوز
