سبەی سێشەممە 6/11/2018، مووچەی یەکەکانی 70 و 80ی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گەنجینەی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: "ڕۆژی سێشەممە 6/11/2018، مووچەی یەکەکانی 70 و 80ی پێشمەرگە دابەش دەکرێت، ڕۆژی چوارشەممە 7/11/2018، مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت".
ڕۆژی دووشەممە 5/11/2018، وەزارەتی دارایی و ئابووری بە دابەشکردنی مووچەی لیوا و دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 8 کرد.
