دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستیی خوێندن بۆ قوتابییانی 21 قوتابخانە دابین دەکات

 دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستیی خوێندن بۆ قوتابییانی 21 قوتابخانە دابین دەکات
ساڵانە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ قوتابییان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان، گرنگییەکی تایبەت بە سێکتەری پەروەر دەدات، بەو مەبەستەش جانتا و پێداویستیی خوێندن پێشکەش بە ھەزاران قوتابی لە ھەرێمی کوردستان و دەرەوەی ھەرێمی کوردستان دەکات.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چوارچێوەی ھاوکارییەکانیدا لە سێکتەری پەرەوەدە و لە پارێزگای دھۆکدا، جانتا و پێداویستیی خوێندنی پێشکەشی 21 قوتابخانە لە شارەدێی کانی ماسی کرد، لەم پڕۆژەیەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەو شارەدێیەدا 845 قوتابی پۆلەکانی یەک تا شەشی بنەڕەتی جانتا، قەڵەم، دەفتەر و پێداویستییەکانی دیکەی خوێندنیان پێشکەش کراوە.

ئەم ھاوکارییانە پێداویستیی کۆرسێکی قوتابییەکان دابین دەکات، مەبەستی سەرەکیی لەم پڕۆژەیە، ھاندان و پشتیوانیکردنی قوتابییانە بۆ درێژەدانیان بە خوێندن و گرەنتیکردنی داھاتووەیەکی گەشتر بۆیان.











باسنیوز
Top