عه‌لی عه‌ونى: پێم خۆشه چیتر وڵاتێك به ناوی ئێران له‌سه‌ر رووی زه‌وی نه‌مێنێت
لە پەیامەكەیدا عه‌لی عه‌ونى دەڵێت: من پێم خۆشه چیتر وڵاتێك به ناوی ئێران له‌سه‌ر رووی زه‌وی نه‌مێنێت دڵنیام دونیای بێ ئێران دونیایه‌كی زۆر ئارام و خۆش ده‌بێت ئیتر هه‌بوونی حكوومه‌تی ئیسلامیی فارسه‌كان با له شوێنی خۆی بێت.
راشیگه‌یاندووه، ئه‌وه چل ساڵه ده‌بینم و ده‌بیستم كه ئێران و ئیسرائیل و ئه‌مریكا شیر و تیر لێك ده‌سوێن ئێران ده‌ڵێت: ئیسرائیل ده‌بێت له‌ناو بچێت و داگیركه‌ره ئا‌مریكا شه‌یتانی گه‌وره‌یه.
ئا‌مریكا و ئیسرائیلیش ده‌ڵێن: ئێران سه‌ری شه‌ڕ و فیتنه‌یه ئێران ماكی تیرۆره له سه‌رانسه‌ری دونیا.
ئەمەش ده‌قی نووسینهكهى بەرێز عه‌لی عه‌ونى لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك:
سزاكانی سه‌ر ئێران....
من پێم خۆشه چیتر وڵاتێك به ناوی ئێران له‌سه‌ر رووی زه‌وی نه‌مێنێت. دڵنیام دونیای بێ ئێران دونیایه‌كی زۆر ئارام و خۆش ده‌بێت.ئیتر هه‌بوونی حكوومه‌تی ئیسلامیی فارسه‌كان با له شوێنی خۆی بێت.
ئه‌وه چل ساڵه ده‌بینم و ده‌بیستم كه ئێران و ئیسرائیل و ئه‌مریكا شیر و تیر لێك ده‌سوێن.ئێران ده‌ڵێت: ئیسرائیل ده‌بێت له‌ناو بچێت و داگیركه‌ره ئا‌مریكا شه‌یتانی گه‌وره‌یه ئا‌مریكا و ئیسرائیلیش ده‌ڵێن: ئێران سه‌ری شه‌ڕ و فیتنه‌یه ئێران ماكی تیرۆره له سه‌رانسه‌ری دونیا.
ئه‌وه‌ی له‌م چل ساڵه من لێی تێگه‌یشتووم ئه‌وانه به رواڵه‌ت دوژمن و به‌كردار هاوپه‌یمانن. هه‌ر جارێك له ئێرانیان ته‌نگ كردبێت رێگایان داوه وڵاتێكی دیكه داگیر بكات.
ئێران باشترین و ئه‌مینترین دراوسێی ئیسرائیله ئێستا یه‌مه‌ن و عێراق وسوریا و لوبنان له‌ژێر داگیركاری ئێراندان ئه‌م وڵاتانه ئیسرائیلیان ده‌وره داوه من تا ئێستا نه‌مبیستووه ئێران یه‌ك فیشهكێشی هاوێشتبێته ئیسرائیل.
هه‌ر جارێك له ئێرانیان ته‌نگ كردبێت وڵاتێكی دیكه‌یان داوهتێگهلۆ ده‌بێت ئه‌م جاره نۆره‌ی سعودیه یان وڵاتێكی تر نه‌بێت؟؟؟!!!
