لە سلێمانی 21 كەس بە تۆمەتی قوماركردن دەستگیرکران
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە: لەدرێژەی هەڵمەتەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس بۆ گەراِن و پشكنینی كافتریا و یانە شەوانەكان و دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە سەرپێچی یاسادەكەن ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بە پێی ماددەی 389 لەیاسای سزادانی عیراقی توانییان 21 تۆمەتبار دەستگیربكەن كە لەناو كافتریایەكدا لەشاری سلێمانی هەستابوون بە قومار كردن .
تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەرو بە پێی ماددەی 389 دەستگیركران و دەستیش گیرا بەسەر بڕێك پولی قوماركردن و چەند پارچە چەقۆو بۆكس خەنجەرێكدا .
هەڵمەتەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ گەڕان و پشكنینی كافتریاو یانە شەوانەكان بەردەوامییان هەیەو هەركەسێك سەرپێچی یاسا بكات دەستگیر دەكرێت و لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەكرێت .
