"لە کەرکووک هەڕەشەی خوێن لە چهند هاووڵاتیيهكى کورد دەکرێت"
بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، دوێنێ شەو، لەسەر دوکانی هاووڵاتیانی کورد لە کەرکووک نوسراوە " خوێنتان داواکراوە".
ئەو کەسانەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەیان بڵاوکردۆتەوە پەنجەی تۆمەت بۆ هێزەکانی حەشدی شەعبی لە کەرکووک رادەکێشن و دەڵێن ئەوان بەو کارە هەستاون.
لە 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017ەوە، کەرکووک لەلایەن حەشدی شەعبی و سوپای عێراق داگیرکراوە و بەشێوەیەکی سیستەماتیکیش بەعەرەبکردن لەو شارە کوردییە دەستیپێکردووە.
k24-
