لە سۆران دەست بەسەر زیاتر لە 7 كیلۆ ھێرۆین داگیرا
لەوبارەوە عەمید سدیق عەلی، بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی سۆران گوت: "ئەو بڕە ھێرۆینەی دەستی بەسەردا گیراوە بڕەكەی 7 كیلۆ و 200 گرامە، چەند رۆژێك بوو ھێزەكانمان لە ئەركدابوون بۆ ئەو بابەتە و شەوی رابردوو توانیان دەست بەسەر ئەو بڕە ھێرۆینە دابگرن و كەسێكیش دەستگیر بكەن".
گوتیشی: "ئەو مادەیە لە سنووری قەڵادزێ و رانیە ھێنراوەتە دەڤەری سۆران و پێشتر لە سنووری ئێران ھێنراوەتە نێو خاكی ھەرێمی كوردستان".
روونیكردەوە: "ئەو كەسەی دەستگیركراوە ناوی (ع. م. ا)ە و خەڵكی قەڵادزێیە، كەسە سەرەكییەكە نییە لە مامەڵەكردن بەو مادە قەدەخەكراوە، بەڵام ھاوكاربووە مادەكەی لە كەسێك وەرگرتووە و ھێناویەتیە سۆران، بۆ ئەوەی لەوێ بیفرۆشێت".
k24-
