بههۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل پێنج پێشمەرگە برینداربوون
کارزان مەجید گوتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی گەرمیان راگەیاند، رووداوهكه پێکدادانی دووئۆتۆبیل لەجۆری تۆیۆتا کۆرۆڵا و ئۆپڵ بووه، له ئاكامی رووداوهكهش، پێنج پێشمەرگەی فەوجی 3ی لیوای 136 برینداربوون.
گوتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی گەرمیان راشیگهیاند، برینی پێشمەرگەکان سووکە و رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی کەلار کراون و ئێستاش چارهسهری پێویستییان بۆ كراوه.
k24-
