فڕۆکەیەکی ھێڵی ئاسمانیی عێراقی لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بە ناچاری نیشتەوە
بەپێی زانیارییەکان کاتژمێر 10 و 7 خولەکی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 4/11/2018، فڕۆکەیەکی ھێڵی ئاسمانیی عێراقی، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێرەوە بەرەو پارێزگای نەجەف بە گەشتی ژمارە (IA916) فڕی، بەڵام بەھۆی ئەوەی باڵندەیەک بەر فڕۆکەکە کەوتبوو، بە ناچاری و دوای چەند خولەکێک فڕین، گەڕایەوە فڕۆکەخانە و نیشتەوە.
لەوبارەیەوە ماڵپەڕی (فڵایت ترادار 24)ی جیھانی بڵاوی کردووەتەوە، کە فڕۆکەکەی ھێڵی ئاسمانیی عێراقی، دوای 18 خولەک فڕین گەڕاوەتەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر نیشتووەتەوە.
ئەو فڕۆکەیەی ھێڵی ئاسمانیی عێراقی، ٩٨ سەرنشینی تێدابووە، سەرجەم سەرنشینەکانیش لەو ڕووداوەدا سەلامەتن.
باسنيوز
