ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری مه‌رسومی هه‌رێمی بۆ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌ركرد

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری مه‌رسومی هه‌رێمی بۆ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌ركرد
ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌ مه‌رسوومێكی هه‌رێمیدا، بانگێشتی كاندیده‌ ده‌رچووه‌كانی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ له‌ رۆژی 6ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2018.

له‌ مه‌رسوومی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌: به‌ پشت به‌ستن به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێمان دراوه‌ به‌ پێی حوكمی ماده‌ یه‌كه‌م/چواره‌م له‌ یاسای ژماره‌ 2ی ساڵی 2017 (یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم) و پاش په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی دادوه‌ری بڕیارماندا به‌:

1- بانگهێشت كردنی كاندیده‌ ده‌رچووه‌كانی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان / عێراق بۆ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌ رۆژی (6/11/2018) كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ.

2- ئه‌م مه‌رسومه‌ له‌ رۆژی ده‌رچوونیه‌وه‌ كاری پێ ده‌كرێت و له‌ رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

Top