حکومەتی کوردستان نوێترین داتا و ئاماری هەناردەکانی نەوت و بەرەوپێشبردنی بۆرییەکانی نەوتی ئاشکراکرد
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەکەیدا ئاماژە بەوە دەدات: حکومەت هەرێمی کوردستان رۆژانە زیاد لە 400 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات.
حکومەت دەڵێت، خەرجکردنی پارەی کۆمپانیاکانی نەوت لەکاتی خۆیدا متمانەی زیاتری دروستکردووە و لە ساڵی 2019 هەناردەی نەوت زیاتر دەکەین.
لە بڵاوکراوەکەی حکومەتدا هاتووە، گەشەپێدان لە بۆری نەوتی شێخان ئەنجامدراوە و وێستگەیەکی دیکەی دەرهێنانی نەوتی دروستکردووە، بەمەش دەتوانرێت یەک ملیۆن بەرمیل لە رێگای بۆرییە نەوتییەکانی شێخان هەناردە بکرێت، بەجۆرێک دەکرێت نەوتی کەرکووکیش لەهەمان بۆری هەناردەبکرێت.
