هەوڵی دامەزراندنی توێژەرانی دەروونی و کۆمەڵایەتی دەدرێت
سامان سیوەیلی بەرێوەبەری توێژەرانی وەزارەتی پەروەردە لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی ڕابردوودا یاداشتێکیان ئاراستەی وەزیری پەروەردە کردووە سەبارەت بە کەمی میلاکاتی توێژەران لە قوتابخانەکاندا و گرنگی دامەزراندنیان، لە وەڵامدا وەزیری پەروەردە داواکەی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە کردووە.
بەپێی ئەو نووسراوەی کە واژووی بەریوەبەری گشتی پلاندانانی وەزارەتی پەروەردەی بەسەرەوەیە وەزارەتەکە داوای لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە کردووە کە لە کاتی بوونی دامەزراندنی هەمیشەیی یان گرێبەست ڕەچاوی توێژەران بکەن و پلەی پێویستیان بۆ تەرخان بکەن.
basnews -
