گۆڕانكارییه‌ك له نوێكردنه‌وه‌ى مۆڵه‌تى شوفێریدا ده‌كرێت
كاروان سدیق، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى "له میانى ڕێككه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ خاوه‌ن نوسینگهكانى ده‌رهێنانى مۆڵه‌تى شۆفێرى، بڕیارماندا كه له‌مه‌ودوا هه‌ر شۆفێرێك مۆڵه‌تى لێخوڕینى ئۆتۆمبیل نوێ بكاته‌وه، ده‌بێت كاتژمێرێك وانه له سیستمى دانیماركى بخوێنێت به‌بێ ئه‌وه‌ى پاره‌ى لێوه‌ربگیرێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه به‌ڵام ئه‌و شوفێره‌ى، پێشتر مۆڵه‌ته‌كه‌ى به سیستمه دانیماركیهكه خوێندووه، پێویست ناكات وانه‌كه بخوێتێت.
باسى له‌وه‌شكرد، كه سیستمى ده‌رهێنانى مۆڵه‌تى شوفێرى له شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، جیاوازن له‌یه‌ك: " بۆیه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى هاتوچۆى هه‌رێمى كوردستان، به‌رنامه‌ى هه‌یه، سیستمه‌كه یه‌ك بخات".
basnews-
