چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو دوو هاووڵاتی كوردی‌یان له قه‌زای دوبز رفاند
به گوێره‌ی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركووك، ئه‌و دوو هاووڵاتییه به ناوه‌كانی (فه‌همی ساڵح مسته‌فا و سه‌رحان محه‌مه‌د ساڵح) كه پێكابێكی نیسان ده‌بڵ قه‌مه‌ره ژماره‌ی تابلۆی (487444 هه‌ولێر)یان پێبووه، له‌لایه‌ن چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كانه‌وه رفێندراون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، رفێندراوه‌كان پێشمه‌رگه‌ی لیوای 126ن و دیار نیيە تا ئێستا کێ ئەوانەی ڕفاندووە، بەڵام دەوترێت کە چەکدارانی داعش بوونە.
k24-
