دەمیرتاش له‌ به‌ندیخانه‌وه‌ پشتگیری خۆی بۆ زمانی كوردی ده‌ربڕی

دەمیرتاش له‌ به‌ندیخانه‌وه‌ پشتگیری خۆی بۆ زمانی كوردی ده‌ربڕی
سەڵاحەدین دەمیرتاش دووپاتیدەكاتەوە، پێویستە زمانی دایك لە بوارەكانی پەروەردە و ئابووری و كۆمەلایەتی و سیاسی بە شێوەیەكی ئازادانە بەكاربھێندرێت.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی پێشووی ھەدەپە لە زیندانی ئەدرنەوە، لە رێی پارێزەرانییەوە نامەیەك ئاراستەی پلاتفۆرمی زمانی كوردی دەكات و پیرۆزبایی لەو لایەنانە دەكات كە پلاتفۆرمەكەیان دامەزراندووە.

دەمیرتاش ئاماژەی بەوە كردووە، پێویستە زمانی دایك لە بوارەكانی پەروەردە و ئابووری و كۆمەڵایەتی و سیاسی بە شێوەیەكی ئازادانە بەكاربھێندرێت.

لە نامەكەیدا دەمیرتاش بە زمانی كوردی ئاماژەی بەوە كردووە، بە دڵ و بە گیان پشتیوانی لەو خەباتە دەكات و ھیواشی وایە ببێتە پێشەنگێكی گەورە بۆ بەكارھێنانی زمانی كوردی.

دەمیرتاش نەشی شاردووەتەوە، كە ئێستا لە زینداندا بە حەزێكی زۆرەوە سەرقاڵی پێشخستنی كوردییەكەیەتی.

دوو ساڵە سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یۆكسەكداخ، لەگەڵ 12 ھاوڕێی دیكەیان لە پەرلەمانتارانی ھەدەپە، بە تۆمەتی تیرۆر و ھاوكاریكردنی پەكەكە لەلایەن توركیاوە زیندانی كراون.
k24-
Top