بریندارێكی دیكەی ماڵه سووتاوهكهی رانیە گیانی لەدەستدا
لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی دوێنێ کە ژن و منداڵێك گیانیان لەدەستدا، دواتر ئەندامێکی دیكەی خێزانەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، ئەمڕۆش بریندارێكی دیكە گیانی لەدەستدا.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ئاشكرای كرد: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ کەسێکی تر لە ئەندامانی خێزانەکە کە دایکی ئەو دوو منداڵەیە دوێنێ گیانیان لەدەستدا بەناوی خدیجە عەلی حەمەدەمین، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا".
پۆلیس راپەڕین راشیگەیاند: "ئێستا سەرجەم ئەو کەسانەی لە ئەندامی خێزانەکە گیانیان لەدەستداوە 4 کەسن کە بریتین لە (نەنکێك، دایکێك و دوو منداڵ). لە ئێستادا سێ کەسی تر لە ئەندامی خێزانەکە تەندروستیان ناجێگیرە و لە سلێمانی له ژێر چاودێری پزیشکیدان".
k24-
