نێچیرڤان بارزانى، هێرشه‌كه‌ى مینا سه‌ركۆنه ده‌كات
ئه‌مه ده‌قى په‌یامه‌كه‌یه:
به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه ده‌كه‌ین كه دوێنێ هه‌ینى به شێوه‌یه‌كى زۆر دڕندانه كرایه سه‌ر پاسێكى مه‌ده‌نى له پارێزگاى مینا له میسر و تیایدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیى مه‌سیحى گیانیان له‌ده‌ست دا و بریندار بوون.
پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى قوربانییان و گه‌ل و حكوومه‌تى میسر ده‌كه‌ین، هاوسۆز و هاوخه‌میانین. خواى گه‌وره سه‌بووریى هه‌موو لایه‌ك بدات و قوربانییان بخاته به‌ر بهخشندهییى خۆى، هیواى زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین.
وهئهستۆگرتنى ئه‌م تاوانه له‌لایه‌ن تیرۆرستانى داعشه‌وه، ئه‌و ڕاستییه نیشان ده‌دات كه تێكشكاندنى سه‌ربازییانه‌ى تیرۆر له به‌ره‌كانى جه‌نگ و لێسه‌ندنه‌وه‌ى خاك به ته‌نیا به‌س نییه و به‌رده‌وامیى كاره تیرۆرستییه‌كانى داعش، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌خاته به‌رپرسیارییه‌تییه‌كى گه‌وره‌ى یه‌كخستنى تواناكان و هه‌ماهه‌نگیى زیاتر بۆ له‌ناوبردن و نه‌هێشتنى تیرۆر.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
3/11/2018
kdp-
