حەفتەیەکی چارەنووسساز لەبەردەم ترامپدا

حەفتەیەکی چارەنووسساز لەبەردەم ترامپدا
بە گوێرەی مێدیای ئەمەریکا کە فۆکسی تەواویان خستووەتە سەر، ڕۆژی ٥ی مانگ ئەمەریکا سزای ئابووری بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت و هێڵە گشتییەکانی سزاکانیش لە زاری مایک پۆمپیۆوە خراونەتە ڕوو. هاوکات هەر لەم حەفتەیەدا نیوەی کۆنگرێسی ئەمەریکا دەچێتە هەڵبژاردنەوە.

سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترامپ دەڵێ، لە ٥ی ئەم مانگەوە سزای نوێ لە دژی ئێران بەڕێوەن. مێدیاکانی ئەمەریکا لە سەرووی هەموویانەوە فۆکس‌نیوز و واشنتن‌پۆست و سی‌ئێن‌ئێن، لە ئێستاوە دەستیان بە ڕووماڵی تایبەت لەسەر سزاکانی ئەمەریکا کردووە، کە کاریگەریی سزاکان چی دەبێت.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێ، سزاکان سەختن و بەڕێوەن. بە گوێرەی مێدیای ئەمەریکا پۆمپیۆ ٦ جۆر سزای هێڵە گشتییەکانی دیاری کردوون، لەوانە بواری نەوت و گاز، هەروەها ئاسن و بواری پیشەسازی، لەگەڵ بوارەکانی دیکەی بانکی و کەسانی بارزگان و کۆمپانیاکان.

لە ئێستاوە وەڵامەکانی ئێرانیش بۆ سزاکانی دۆناڵد ترامپ هەن. بە گوێرەی مێدیای ئەمەریکا، ئێران وەڵامی هەیە و دەڵێ، ئەو جەنگەی کە ئەمەریکا دەیەوێ دەستی پێ بکات، دواجار ئێران وێنەی کۆتاییەکەی دەکێشێت.

لەم حەفتەیەدا ترامپ دوو شێوەی کارکردنی لەبەردەمدایە، کە بە حەفتەی چارەنووسی کۆمارییەکان ناسراوە. یەکەم هەنگاو، کارکردنە بۆ دەرکردنی کۆمەڵێک بڕیار بۆ سزای ئابووریی سەر ئێران؛ دووەمیشیان، کارکردنە بۆ کۆمارییەکان تا لە هەڵبژاردنی نیوەی کۆنگرێسدا بتوانن سەرکەوتن بەدەست بێنن.

هەر لەم حەفتەیەدا نیوەی کۆنگرێسی ئەمەریکا، واتە ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیران دەچنە هەڵبژاردنەوە، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا کە بە پەرلەمان و هاوس بەناوبانگە، لەگەڵ ئەنجومەنی پیران کە ئەنجومەنی فیدراڵیی ئەمەریکایە، نیوەی کورسییەکانی دەچنە هەڵبژاردنەوە، چونکە سیستەمەکە وایە کە هەڵبژاردنێکی کۆنگرێس بە هاوس و سێنات لەگەڵ لە وادەیەک دەکرێ کە پێدەگوترێ هەڵبژاردنی نیوەی کۆنگرێس و بەشەکەی دیکەش لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەکرێ. هاوس لە ٤٣٥ ئەندام و سێنات لە ١٠٠ ئەندام و کۆنگرێسیش لە ٥٣٥ ئەندام پێکدێ. لە هاوسدا هەڵبژاردن بۆ تەواوی کورسیەکان دەکرێ، لە سێناتدا بۆ ٣٥ کورسی.

ئەنجومەنی فیدراڵی، کە بە ئەنجومەنی پیران ناسراوە، فلتەری پەرلەمانی ئەمەریکایە و پیران بە سێنات ناسراوە، دوو کەس لە هەر ویلایەتێکی ئەمەریکا نوێنەرایەتیی ئەو ئەنجومەنە دەکەن، ئەندامەکان مافی ڤیتۆی ویلایەتەکانیان هەیە.

بۆیە سەرکەوتنی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنی نیوەی کۆنگرێسدا دەبێتە هۆکارێک کە بتوانن زۆر بەربەستی یاسایی بخەنە بەردەم ترامپ، بە پێچەوانەشەوە سەرکەوتنی کۆمارییەکان وا دەکات کە نەخشەی ترامپ بۆ حکوومەتەکەی بەبێ کێشە بچێتە پێشەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا دیموکراتەکان لە سێناتدا جارێک توانیان حکوومەتی ئەمەریکا شەتداون بکەن، بە تایبەت لە بواری بوودجەدا، لەبەر ئەوە ترامپ ناچار بوو ڕێککەوتنیان لەگەڵ بکات، بۆیە ترامپ لە ویلایەتەکانەوە دەستی بە بەرنامەی جودا بۆ سەرکەوتنی کۆمارییەکان لەو هەڵبژاردنەدا کردووە
kdp-
Top