وەزارەتی خوێندنی باڵا: لەئەنجامى تۆمارکردنى سکاڵا 15 هەزار و 763 قوتابی دیکە لە زانکۆکان وەرگیران
ئەمڕۆ شەممە 3\11\2018، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیاندراوێکدا، کە لەسەر زاری عەباس ئەکرەم، گوتەبێژى وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی، راي گەیاندووە: ”دواى ئەوەى ڕەخساندنى دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچوانى قۆناخى دوانزەى ئامادەیى، پلانى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵی خوێندنی (2018-2019) زياد كراو دەرگاى پێشکەشکردنى سکاڵا بۆ دەرچووانى قۆناخى دوانزەى ئامادەیى کرایەوە، لە ئێستا وەزارەتەکەمان ئەنجامى سکاڵاکان راگەیاندووە“.
لەو راگەیاندراوەدا، ئەوە خراوەتەڕوو، کە لەئەنجامى پێشکەشکردنى سکاڵادا 19 هەزار و 854 دەرچووى قۆناخى دوانزەى ئامادەیى بەهەردوو خول سکاڵایان تۆمارکردووە، لەو ژمارەیەدا 15 هەزار و 763 قوتابی، ئەوانەن کەناویان لەهیچ شوێنێک نەهاتبۆوە، 4 هەزار و 91 قوتابی دیکەش کە داواى گۆڕینى شوێنیان کردبوو شوێنەکانیان بۆ گۆڕدراوە، هەروەها وەرگرتنى 15 هەزار و 763 قوتابی دیکە لە زانکۆ و پەیمانگەکان، کە پێشتر ناویان لە هیچ شوێن دەرنە چووبوو بەپێى ئەنجامى سکاڵاکان ناویان لەم شوێنانە گەڕاوەتەوە کە خۆیان داواکارییان بۆى پێشکەش کردبوو، لەم ژمارەیەدا 674 قوتابی لە دەرچوانى خولى یەکەمن.
جەختیش لەوە کراوەتەوە، کە لەئێستا كۆى گشتى وەرگیراوان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٨-٢٠١٩) بریتییە لە 43 هەزار و 426 وەرگیراوى خولى یەکەم و دووەمى قۆناخى دوانزەى ئامادەیى.
وەزارەتی خوێندنی باڵا، لە راگەیاندراوەکەدا، باسی لەوەش کردووە، کە دەرچووانى قۆناخى دوانزەى ئامادەیى دەرچوانى خولى یەکەم و خولى دووەم ئەوانەى سکاڵایان تۆمارکردووە دەتوانن کاتژمێر 9ى سەرلەبەیانى رۆژى یەکشەممەوە ڕێكکهوتی (3/11/2018) بهههمان وشهی تێپهڕ و وشهی نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم) ئەنجامى وەرگرتیان لە زانکۆو پەیمانگەکان له وێبسایتی (www.regayzanko.com) بهشێوهی ئۆنلاین وەربگرنەوە.
باسنيوز
