سەرکردەیەکی یەکگرتوو: پێویستە ئۆپۆزیسیۆنێکی پیشەییانە پێکبێنن
شێرکۆ جەودەت، ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان و ئەندامی سەرکردایەتیی یەکگرتوو ڕایگەیاند: "بە بڕوای من دەبێ ئۆپۆزیسیۆن بەهێز بکرێت، پێویستە ئۆپۆزسیۆنێکی پیشەییانە و بوێر و کارا دابمەزرێنین".
ئەو سەرکردەیەی یەکگرتوو بوونی بەرەی ئۆپۆزیسیۆن بە گرنگ دەزانێت و دەڵێت: "هەر لەسەر ئەو بنەمایە یەکگرتوو بەرەی ئۆپۆزیسیۆنی بۆ چوار ساڵی داهاتووی حوکمڕانی هەڵبژاردووە“.
شێرکۆ جەودەت گوتیشی: "دیموکراسی وامان پێ دەڵێ کە ڕووبەڕووبوونەوە پێویستە بە شێوەیەکی مەدەنی هەبێ، لەبەر ئەوە بۆ قۆناغی داهاتوو پێم وایە بەرەی ئۆپۆزیسیۆن باشترە.
باسنیوز
