دوایین لێدوانی سەعدی پیرە لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

 دوایین لێدوانی سەعدی پیرە لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوایین لێدوانی فەرمی لەبارەی هەڵویستی حزبەکەی لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەدات.

سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی فەرمیی یەکێتیی بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی راگەیاندووە، کۆدەنگیی لایەنە کوردستانییەکان لەسەر حکوومەتی زۆرینە بێ یاخود حکوومەتی بنکە فراوان، یەکێتی پێشوازیی لەو کۆدەنگییە دەکات و کێشەی نییە، ”لایەنەکان کامانیان پێ باشە ئێمە لاریمان لێی نییە“.

سەعدی پیرە هەروەها رایگەیاندووە، لە ئەگەری پێکهێنانی حکوومەتی بنکەفراوان لە هەرێمی کوردستان، ”ھەر حزبێک بەپێی ئیستحقاقی خۆی دەتوانێت بەشداری حکومەتی داھاتووی ھەرێم بکات“ و یەکێتی ڤیتۆی لەسەر هیچ حزبێک نییە.

گوتەبێژی یەکێتی جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ئەگەر خەڵک و حزبە کوردستانییەکان پێیان وایە حکوومەتی بنکەفراوان باش نییە، یەکێتیش پێی باش نییە و بە سەرسوڕمانەوە دەپرسێ، ”ئەگەر باش نییە بۆ بەردەوام بین“.

رۆژی 30ـی ئەیلوولی 2018، هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام درا و رۆژی سێشەممە 30/10/2018، ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە هەرێمی کوردستان ئەنجامەکانی پەسەند کرد.

ژمارەی کورسیی لایەنەکان لە خولی پێنجەمی پەرلەمان:



- پارتی دیموکراتی کوردستان، 45 کورسی.



- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، 21 کورسی.



- بزووتنەوەی گۆڕان، 12 کورسی.



- نەوەی نوێ، 8 کورسی.



- کۆمەڵی ئیسلامی، 7 کورسی.



- بەرەو ئیسڵاح (یەکگرتوو و بزووتنەوەی ئیسلامی)، 5 کورسی.



- ئازادی، 1 کورسی.



- سەردەم، 1 کورسی.



پێکهاتەکان (ژمارەی کورسییەکانیان جێگیرە):



- تورکمان، 5 کورسی.



- مەسیحی و کلدان ئاشووری، 5 کورسی.



- ئەرمەن، 1 کورسی.












باسنيوز
Top