کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیی حەشدی شەعبی لە خورماتوو تەقییەوە

 کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیی حەشدی شەعبی لە خورماتوو تەقییەوە
بە گوتەی بەرپرسێکی یەکێتی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیی حزبوڵاوی سەر بە حەشدی شەعبی لە قەزای خورماتوو تەقیوەتەوە.



لەمبارەوە مەلا کەریم، بەرپرسی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2018/11/3 لە نزیک بەڕێوبەریەتی پلیسی خورماتووە بارەگا و کۆگای چەک و تەقەمەنی حزبوڵای سەر بە حەشدی شەعبی تەقیوەتەوە".



سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ئەو تەقینەوەیە زیانی گیانیشی هەبووە، بەڵام تا ئێستا وردەکاریی زیاتر لەبەردەستدا نییە.













باسنیوز



Top