لە هەولێر دژی خانەنشینکردنی پەرلەمانتاران خۆپیشاندان کرا

 لە هەولێر دژی خانەنشینکردنی پەرلەمانتاران خۆپیشاندان کرا
لە هەولێر دژی خانەنشینکردنی پەرلەمانتاران خۆپیشاندان کرا

لە بەردەم تەلاری پەرلەمانی کوردستان، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی دژی خانەنشینکردنی پەرلەمانتاران بەڕێوەچوو.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 3/11/2018، لەلایەن ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنییەوە دژی خانەنشینکردنی پەرلەمانتاران خۆپیشاندانێکی ناڕەزایی لەبەردەم تەلاری پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.

لە خۆپیشاندانەکەدا، رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی داوایانکرد پێدانی بڕی 49 ملیۆن دینار بە هەر پەرلەمانتارێکی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان ڕەت بکرێتەوە و پەرلەمانتاران ئەو بڕە پارەیە وەرنەگرن.

دوای کۆتایی هاتنی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان، لە نێو 111 پەرلەمانتار، 97 پەرلەمانتار، جگە لەو 14 پەرلەمانتارانەی کە بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردراونەتەوە، 49 ملیۆن دینار، بە سێ قۆناخ وەردەگرن، جگە لەوەی بە نزیکەی 6 ملیۆن دیناری مانگانەش، خانەنشین دەکرێن و هەرەوها بەھۆی پاشەکەوتکردنی مووچەکانیشیان، حکوومەت 250 ملیۆن دینار، قەرزاری ھەر پەرلەمانتارێکە.








باسنيوز
Top