داعش کارەبای شارۆچکەیەکی کەرکووک بە تەواوی دەبڕێت
بەپێی زانیارییەکان، دوو رۆژ پێش ئێستا چەکدارانی داعش دوو بورجی گواستنەوەی کارەبایان لە نزیک گوندی سەیحە لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک تەقاندووەتەوە، کە تەقینەوەکان بوونە هۆی گیان لەدەست دانی کارمەندێکی کارەبا.
بەهۆی تەقاندنەوەی ئەو بورجانەوە، کارەبای شارۆچکەی حەویجە و گوند و شارەدێکانی دەوروبەری بە تەواوی بڕاوە و تا ئێستاش حکوومەتی عێراقی چارەسەری ئەو کێشەیەی نەکردووە.
بەهۆی ناکارایی هێز و میلیشیا عێراقییەکان، کە دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر دەستیان بەسەر ئەو ناوچانەدا گرت، چەکدارانی داعش لەو سنوورە دەستیان بە چالاکی و کردەی تیرۆریستی کردووەتەوە.
حەویجە شارۆچکەیەکی عەرەبنشیبە و کەوتووەتە باشووری رۆژئاوای کەرکووک. بەپێی زانیارییەکانی ویکیپێدیا، نزیکەی 318 هەزار کەسی تێدا دەژی.
ماوەیەکە چەکدارانی داعش لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق سەریان هەڵداوەتەوە و ئەو سەرهەڵدانەوەیەش دوای ئەوە دێت، کە لە مانگی 12ـی 2017، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق (2014-2018) رایگەیاند، داعش لە عێراق کۆتایی هات و ئیدی ئەو رێکخراوە لە شارەکانی عێراق سەرهەڵناداتەوە.
لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریاوە دزەیان کردە ناو خاکی عێراق و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری كه‌وتنە ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
باسنيوز
