یەک هەفتەیە 13 گەڕەكی ڕواندز بێ‌ ئاوی خواردنەوەن

 یەک هەفتەیە 13 گەڕەكی ڕواندز بێ‌ ئاوی خواردنەوەن
سەرۆكی شارەوانیی رواندز، ئاشكرای دەكات، بەهۆی شێلووبون و لێڵبوونی ئاوی سەرچاوەی بێخاڵ، چەندین گەڕەك و شوێن لە شاری ڕواندز، لە ئاوی خواردنەوە بێبەش بوون.

نەجات مەجید، سەركی شارەوانیی رواندز، رایگەیاند، سەرچاوەی سەرەكیی ئاوی هاووڵاتییانی شاری ڕواندز، لەسەر پڕۆژەی ئاوی بێخاڵە، بەڵام بەداخەوە ماوەی چەند رۆژێكە بە شێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو، ئاوی سەرچاوەی بێخاڵ بە شێوەیەك شێلوو بووە بۆ بەكارهێنان ناشێت، واتە رەنگی ئاوەكە بە شێوەیەك گۆڕاوە نە بۆ خواردنەوە دەبێت، نە بۆ بەكارهێنانی پێداویستییەكانی ماڵەوە، ئەمەش نیگەرانیی هاووڵاتییانی لێ كەوتووەتەوە".

سەرۆكی شارەوانیی رواندز، گوتیشی، دانیشتووانی ڕواندز، بە ناچاری پەنایان بردووە بۆ كڕینی ئاو بۆ ماڵەكانیان لەرێگەی تانكەر، ئەوەش نرخی گواستنەوەی زۆر لەسەر هاووڵاتییان رادەوەستێت و لە توانای كڕینی هەموو كەسێكدا نییە، هی واش هەن ئاوی پێشتری لەناو تانكی ماڵەكان ماوەتەوە و بەشێوەیەكی كەم بە كاری دەهێنن، لە چاوەڕوانی ئاساییبوونەوەی ئاوەكە دان.











باسنیوز





Top