تەرمی پێشمەرگەیەکی رفێندراو دۆزرایەوە

 تەرمی پێشمەرگەیەکی رفێندراو دۆزرایەوە
تەرمی یەکێک لەو پێشمەرگانەی لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە رفێندرابوون، دۆزرایەوە.


ئەو دوو پێشمەرگەیە شەوی هەینی 2/11/2018 لەلایەن داعشەوە لە گوندی تەقتەق لە سنووری شارۆچکەی دوبز لە باکووری کەرکووک رفێندران.


بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان لە میدیا عێراقییەکان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 3/11/2018 تەرمی یەکێک لەو پێشمەرگانە بە ناوی فەهمی ساڵح لە نزیک گوندی کونەڕێوی دۆزراوەیەوە.










باسنيوز
Top