سه‌فین دزه‌یی: ئامانجی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه پاشه‌كه‌وتی مووچه به یه‌كجاری نه‌مێنێت
دزه‌یى سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامى پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رایگه‌یاندووه ئامانجى حكومه‌ت ئه‌وه‌یه پاشه‌كه‌وت به ته‌واوى نه‌مێنێت.
سه‌باره‌ت به دامه‌زراندن، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، ئه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه كه له داهاتوو پێشكه‌ش به په‌ڕله‌مان ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش به‌پێى لێدوانێكى بۆ میدیاى فه‌رمى پارتى.
پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بودجه له وه‌زاره‌تى دارایى رایگه‌یاندبوو، له پرۆژه یاساى بودجه‌ى ساڵى ٢٠١٩ حسابى ئه‌وه‌یان كردووه كه پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نه‌مێنێت.
خه‌ندان
