چهكدارانی داعش بە شێوەی گرووپ خۆیان رێكدەخەنەوە
جارێکی دیكە جموجوڵی چەکدارانی داعش لەسنووری قەزای خانهقین و دەوروبەری بە چڕی دەستی پێکردووەتەوە ھێزەکانی ئاسایشی گەرمیانيش لەدوای رووداوەکانی 16ى ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە چەندین باند و ئەندامی داعشیان دەستگیرکردووە یەکێک لەو باندانە کە باندێکی پێنج کەسی داعشن کە ئەمیرێکیان لەگەڵدا بووە.
فەرمادەکانی ھێزی پێشمەرگە جەخت لەوە دەکەنەوە کە دەزگا ئەمنيیەکانی عێراق كەمتەرخەمن و ئەوەش وایكردووە چەكدارانی داعش بە ئاسانی جموجۆل بكەن و ھەڕەشە لە دانیشتوانی سنوورەكە بكەن.
پێش 16ى ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگەی کوردستان بەبێ جیاوازی ئاسایش و ئارامیان بۆ تەواوی پێکھاتەکانی ناوچە کوردستانیيەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان دابینکردبوو، بەڵام دوای داگیرکردنی ئەو ناوچانە لەلایەن ھێزەكانی عێراق رۆژ بە رۆژ جموجوڵی چەکدارانی داعش روو لەزیادبوون دەکات و بوونەتە مەترسی بۆ سەر دانیشتوانی سنووری خانەقین و بەتایبەتی کوردنشینەکان.
k24-
