به‌رپرسێك: مه‌ترسى له‌سه‌ر ئاوى خواردنه‌وه‌ى هاووڵاتیانى ڕانیه دروست ده‌بێت
كاسترۆ مه‌عروف، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ڕاگه‌یاند: "ئاوى قوله‌ى ڕانیه كه 70% ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى هاووڵاتیانى شارى ڕانیه دابین ده‌كات، له ساڵانى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى ڕابردووه دروست كراوه، به‌ڵام تا ئێستا نۆژه‌ن نه‌كراوه‌ته‌وه".
ڕوونیشی كرده‌وه، كه ئه‌وه مه‌ترسى له‌سه‌ر ڕووخان و ڕۆچوونى دیواره‌كانى ده‌وروبه‌رى و تێكچوونى به‌شه‌كانى، دروست كردووه.
هه‌روه‌ها گوتیشى: "به‌ده‌ر له‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كى زانستى ده‌بێت چوارده‌ورى پرۆژه‌ى ئاو، 500 مه‌تر چۆڵ بێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ده‌وروبه‌رى ئاوى قوله‌ى ڕانیه شه‌قامه و به‌پێى زانیارییه‌كانم، هه‌وڵ هه‌یه بچوكتریشى بكه‌نه‌وه".
كاسترۆ مه‌عروف، ئاشكراشى كرد، كه هاوكات تائێستا ئه‌و پڕۆژه‌یه ئامێرى پكنینى ئاوى نییه، كه ئه‌وه‌ش گومان له‌سه‌ر دابینكردنى ئاوى خواردنه‌وه‌ى هاووڵاتیان به‌شێوه‌ى ته‌ندروست ده‌كات.
bas news-
