کەمپینێک بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی باڵەکایەتی ڕادەگەیەنرێت

کەمپینێک بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی باڵەکایەتی ڕادەگەیەنرێت
لە شاری سۆران کەمپێنێک بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ئەو کەسانەی پێکدەهێنرێت کە لە لافاو و بارانە بەخوڕەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی دەڤەری باڵەکایەتی و چەند ناوچەیەکی دیکەی سنووری شارۆ سۆران زیانی ماڵییان پێگەیشت.



وەیسی سەعید وەیسی، بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران و پەرلەمانتاری خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند،: "ئاگاداری دانیشتووانی دەڤەری سۆران و دەوروبەری دەكەینەوە، بەمەبەستی هاوكاری و بەهاناوەچوونی زەرەرمەندانی لافاوی هەفتەی رابردووی دەڤەرەكەمان، كەمپینێكی كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری رادەگەیەنین و داواكارین کە بەپێی توانا هاوكارییەكانیان ببەخشن".



گوتیشی: "سبەی هەینی 2/11/2018 كەمپینەكەمان لە لە مزگەوتی سەروەران لەشاری سۆران دەبێت و هاووڵاتییان دەتوانن كۆمەكەكانیان بگەیەننە ئەو شوێنە و دواتریش دەیانگوازینەوە بۆ ئەم خەڵكە لیقەوماوانەی كە بەهۆی باران و دروستبوونی لافاوەوە زیانی زۆری ماددیان بەركەوتووە و شایستەی هاوكاری كردنن".



هەروەها عەمید عیماد كەنعان، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، ڕایگەیاند، كە بەپێی زانیارییەکان ، زیانەكانی لافاو و باران بارینی هەفتەی رابردوو زیاتر لە پێنج ملیار و پێنجسەد ملیۆن دینار بووە و زۆربەی زیانەكانیش بەر دانیشتووانی سنووری شاردێی قەسرێ‌ و دۆڵی خانەقا كەوتوون.
bas news-
Top