عه‌ره‌به هاورده‌كان هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر جوتیاره كورده‌كانی گوندێكی داقوق
له كه‌ركووك رایگه‌یاند: "عه‌ره‌به‌كان ده‌یانه‌وێت زه‌وی كورده‌كان داگیربكه‌ن، به‌ڵام جووتیارانی کورد لەبەرامبەریان وەستاون و ئامادەنین زەویەکانیان جێبهێڵن".
جووتیارێکی ئەو گووندەش ڕاگەیاند: "ئێستا عەرەبەکان بەشێوەیەکی هەڕەمەکی تەقە لەجووتیارانی کورد دەکەن، بەهۆی ئەوەی پێشتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکان چەککراوین، ئێستا بەیەک چەکی کهڵاشینکۆڤەوە لەبەرامبەر هێزێکی گەورە وەستاوین، داوادەکەین بەهانامانەوە بێن".
جوتیارێكی دیكه‌ی گونده‌كه ده‌ڵێت، ته‌نها یه‌ك كیلۆمه‌تر له نێوانماندایه و عه‌ره‌به‌كان ته‌قه‌مان لێده‌كه‌ن و ره‌وشه‌كه به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات، پۆلیسی داقووق هاتوون بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه گه‌وره نه‌بێت و ته‌قه ده‌كه‌ن به‌سه‌ریاندا، به‌ڵام عه‌ره‌به هاورده‌كان ته‌قه ده‌كه‌ن و به‌ره‌و پێشه‌وه دێن".
هه‌روه‌ها گووتی: "عه‌ره‌به هاورده‌كان راناوه‌ستن و كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی زۆر نزیك ببنه‌وه‌و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت له‌وانه‌یه كوشتار ببێت".
k24-
