تورکیا: بەغدا و هەولێر ڕێوشوێنی پێویستیان دژی پەكەكە نەگرتووەتەبەر
خولوسی ئاکار لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گوتی "ئۆپەراسیۆنەکانمان بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی هەڕەشەی تیرۆر لەنێو خاکی عێراقەوە کۆتایی پێدەهێندرێت".
هەروەها لەبارەی دۆخی منبجی سووریاشەوە، وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند كە سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ڵێن دراوه له‌باره‌ی ده‌ركردنی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده/یه‌په‌گه له منبج، كەچی ئەو رێكخراوانە هه‌ر وه‌ك عه‌فرین، له منبجیش خه‌ریكی هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌قن، بەڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانن كه كات و شوێنی هات، خۆیان له‌و چاڵانه‌دا ده‌نێژرێن كه هه‌ڵیانكه‌ندوون.
خولوسی ئاکار لەبارەی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی S-400یشەوە، كە وڵاتەكەی لە رووسیای دەكڕێ، رایگەیاند كە لە رێگەی ئەو سیستمانه‌ی بڕیاره له ٢٠١٩دا راده‌ست بكرێن، وڵاته‌كه‌یان توانایەکی گرنگی بەرگری ئاسمانی به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
bas news -
