پڕۆژەی قیڕتاوكردنی كۆڵان و شەقامەكانی شارەدێی قەسرێ دەستی پێ كرد

 پڕۆژەی قیڕتاوكردنی كۆڵان و شەقامەكانی شارەدێی قەسرێ دەستی پێ كرد
لە شارەدێیەکی سنووری شارۆچکەی چۆمان لە پارێزگای هەولێر، دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەی قیرتاوکردنی شەقام و کۆڵانەکان کرا.

شاخەوان حوسێن، بەڕێوەبەری شارەدێی قەسرێ‌ ڕايگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/11/2018 پرۆژەی دانانی ئاوەڕۆ و قیرتاوکردنی چەند شەقام و کۆڵانێکی شارەدێکە دەستی پێ کرد.

شاخەوان حوسێن هەروەها رایگەیاند، تێچووی پرۆژەکە 70 ملیۆن دینار و بە تەواوبوونیشی، گرفتی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و هاووڵاتییان کۆتایی دێت.

قەسرێ ناوچەیەکی شاخاوییە، 34 گوند لەخۆ دەگرێت.










باسنيوز
Top