پڕۆژەی قیڕتاوكردنی كۆڵان و شەقامەكانی شارەدێی قەسرێ دەستی پێ كرد
شاخەوان حوسێن، بەڕێوەبەری شارەدێی قەسرێ ڕايگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/11/2018 پرۆژەی دانانی ئاوەڕۆ و قیرتاوکردنی چەند شەقام و کۆڵانێکی شارەدێکە دەستی پێ کرد.
شاخەوان حوسێن هەروەها رایگەیاند، تێچووی پرۆژەکە 70 ملیۆن دینار و بە تەواوبوونیشی، گرفتی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و هاووڵاتییان کۆتایی دێت.
قەسرێ ناوچەیەکی شاخاوییە، 34 گوند لەخۆ دەگرێت.
باسنيوز
