پەروەردە بڕیارێکی لەبارەی مۆڵەتی خوێندن لە دەرەوەی وڵات بڵاو کردەوە

 پەروەردە بڕیارێکی لەبارەی مۆڵەتی خوێندن لە دەرەوەی وڵات بڵاو کردەوە
وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رێنمایی لە بارەی مۆڵەتی خوێندن لە دەرەوەی وڵات بۆ ساڵی خوێندنی (2018-2019) بڵاو کردەوە.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردە، کە بە ژمارە (15610) لە بەرواری (24/10/2018) دەرچووە و ئاراستەی گشت بەرێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سەر بەو وەزارەتە کراوە تێیدا بڕیاردراوە بە پێدانی مۆڵەتی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە دەرەوەی وڵات بە مووچەی بنەرەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

وەزارەتی پەروەردە ڕوونیشکردووەتەوە، کە پێدانی مۆڵەتی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە دەرەوەی وڵات بە مووچەی بنەرەتی و دەرماڵە جێگیرەکان بەم مەرجانەیە کە لە ناوەڕۆکی نووسراوەکەیدا لە چەند خاڵێکدا خستوویەتییە ڕوو.









باسنيوز
Top