شاندێکی پارتی لە سلێمانی سەردانی یەکێتی دەکات
شاندەکەی پارتی بە سەرۆکایەتیی عارف تەیفور، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە بوو و پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/11/2018، سەردانی مەڵبەندی 1ـی یەکێتی کردووە.
ئەو شاندەی پارتی لە مەڵبەندی یەکێتی لە سلێمانی لەگەڵ حاکم قادر، بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە سلێمانی، کۆ بووەتەوە.
باسنيوز
