دادگای گەرمیان پێنج تیرۆریستیی داعشی سزا دا

 دادگای گەرمیان پێنج تیرۆریستیی داعشی سزا دا
بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان، پێنج ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش سزا دراون.

بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ١\١١\٢٠١٨ بڵاو کراوەتەوە پێنج ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لەلایەن دادگای تاوانەکانی کەرکووک - گەرمیانەوە سزای بەندکردنیان بەسەردا سەپێنراوە.

هەر بەپێی نووسراوەکەی ئاسایش چوار کەسیان لەلایەن دادگای تاوانەکانی کەرکووک- گەرمیانەوە بەپێی مادەی (٣)ی تیرۆر سزای هەتاهەتایی دراون، ئەوی دیکەشیان بەپێی مادەی (١٥٦) سزای ١٢ ساڵ زیندانی دراوە.

لە نووسراوەکەدا ئەوە خراوەتە ڕوو، کە هەر پێنج ئەندامەکەی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە نەتەوەی عەرەبن، چواریان خەڵکی ناحیەی قەرەتەپەی سەر بە قەزای خانەقینن، ئەوی دیکەیان دانیشتووی ناحیەی سەعدیەی سەر بە قەزای خانەقینە، لە پێش دادگادا دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و بەشداریی چەندین کاری تیرۆریستیان کردووە.












باسنيوز
Top