دوو کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان بریندار کران

 دوو کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان بریندار کران
کۆڵبەرێکی خەڵکی چاڵدێران لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیا و کاسبکارێکی مەهابادیش بەتەقەی هێزەکانی ئێران بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) ڕۆژی چوارشممە 2018/1/31 هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە سنووری چاڵدێران تەقەیان لە کۆڵبەرێکی خەڵکی ئەو ناوچە کردووە و بە توندی بریندار کراوە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە "حەمید برووکی میلان" ڕاگەیەندراوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری وان لەژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.

لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کوردی خەڵکی مەهاباد بە ناوی "خالید" خەڵکی ئاوایی "بیتاس" لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران، تەقەی لێ کراوە و بە سەختی بریندار بووە.










باسنيوز
Top