لە ئۆپەراسیۆنێكی ھاوبەشی پێشمەرگە و ھاوپەیمانان سێ چەكداری داعش كوژران
لە دەڤەری گەرمیان رایگەیاند: "تیمێكی فەرەنسییەكان لەگەڵ ھێزەكانی پێشمەرگە چوونەتە سنووری گوندی پەلكانە، فڕۆكە جەنگییەكان مۆڵگەیەكی داعشیان لە ناوچەكە كردووەتە ئامانج و سێ چەكداری داعش كوژراون".
گوتیشی: "ھاوكات بۆمبێك تەقیووەتەوە و بەوھۆیەوە سێ پێشمەرگە برینداربوونە".
ھێمن محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی كفری : "سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ئاگاداركراینەوە كە ژمارەیەك پێشمەرگە لەو ناوچەیە بریندارن، ھەر ئەوكات تیمەكانمان ناردە ئەو شوێنە، چارەسەری پێویست بۆ پێشمەرگە بریندارەكان كراوە و باری تەندروستیان جێگیرە و رەوانەی نەخۆشخانەی كەلار كراون".
k24-
