مەحما خەلیل: ئەمڕۆ بە فەرمی وەك ئیدارە و ئەنجوومەنی شارۆچكەی شنگال گەڕاینەوە
پێوەست بە پرسی گەڕانەوەی ئەنجوومەنی شەرعیی شنگال، قایمقامی شنگال، مەحما خەلیل، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دوای رێككەوتن لەگەڵ حكوومەتی عێراق و بە رەزامەندیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ بە فەرمی وەك ئیدارە و ئەنجوومەنی شارۆچكەی شنگال گەڕاینەوە بۆ شنگال و دەست بە كاری خۆمان دەكەین و ھێزەكانی سوپای عێراقیش پاسەوانی لە ئێمە دەكەن".
سەبارەت بە بەرنامەی ئەوان بۆ شنگال، خەلیل گوتی، بەرنامەیەكیان داناوە بۆ ئەوەی بتوانن لە رێگەی ئەو بەرنامەیەوە خزمەتی خەڵكی شنگال بكەن، كە چەند خاڵێك لە خۆ دەگرێت، ئەوانیش بریتین لە كردنەوەی رێگاكان، دابینكردنی خزمەتگوزاری، گەڕانەوەی ئاوارەكان و ھەڵدانەوەی گۆڕەبەكۆمەڵەكان.
دەشڵێ: "ئێمە ئەو بەرنامەیەمان داناوە تا حكوومەتی عێراق ھاوكاریمان بكات و پارەمان بۆ دابین بكات، چونكە تاوەكو ئێستا ھیچ ھاوكارییەكی ئێمە نەكراوە
kdp-
