بەڕێوەبەری ئاوی سۆران: هیچ بەدیلێکمان بۆ چارەسەری ئاوی خواردنەوە نییە

 بەڕێوەبەری ئاوی سۆران: هیچ بەدیلێکمان بۆ چارەسەری ئاوی خواردنەوە نییە
بەهۆی شێلوبوونی ئاوی بێخاڵ، ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتیانی چەند گەڕەكێكی شاری سۆران، ڕاگیراوە و بەڕێوەبەری ئاوی سۆرانیش دەڵێت هیچ بەدیلی دیكەمان نییە و دەبێت لە چاوەڕوانی ئاساییبوونەوەی ئاوەكە بین.

تەحسین سەعدوڵا، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، رایگەیاند، ماوەی دوو رۆژە پڕۆژەی ئاوی بێخاڵ شێلوەتی هێندە زۆر بووە، بۆ دابەشكردن بەسەر هاووڵاتییان شیاو و گونجاو نییە، بەمەش دابەشكردنی ئاو بەسەر هاووڵاتیانی چەندین گەڕەك و شوێنی شاری سۆران راگیراوە، بەردەوامیش تیمەكانمان سەردانی پڕۆژەكە دەكەن و یەكەمجارە ئاوی سەرچاوەی بێخاڵ بەم شێوەیە شێلوو و لێڵ بێت، كە بە شێوەی ئێستا بۆ بەكارهێنان گونجاو نەبێت".


بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، گوتیشی، هیچ بەدیلی دیكەمان نییە كە بتوانین، ئاو بەو خێراییە بگێنینە هاووڵاتییانی دانیشتووی ئەم گەڕەك و شوێنانەی سەرچاوەی ئاوەكەیان لە پڕۆژەی ئاوی بێخاڵ بوو، بەڵكوو تەنها دەبێت لە چاوەڕوانیدا بین، تا ئەوكاتەی ئاوەكە ئاسایی دەبێتەوە و جارێكی دیكە بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشی بكەینەوە.











باسنیوز
Top