8 سه‌ركرده‌ی حزبێكی كوردستان لە پایتەخت دەستگیر كران
له‌وەتەی سێ ڕۆژی رابردووەوە له ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه‌كانی ئاسایشی ئه‌نكه‌رادا، 8 كه‌سایه‌تی دیاری هه‌ده‌په ده‌ستگیر كراون، كه له ناویاندا ئیبراهیم بینیجی ئه‌ندام په‌رله‌مانی پێشووی هه‌ده‌په‌یان تێدا بووە. ئه‌مڕۆش دوای وه‌رگرتنی ئیفاده بڕیار درا ده‌ست به‌سه‌ركردنیان به‌رده‌وام بێت.
ئه‌و 8 كه‌سایه‌تییه‌ی هه‌ده‌په له‌لایه‌ن داواكاری گشتیی ئه‌نكه‌راوه تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان دراوه‌ته پاڵ كه سه‌ر بەپه‌كه‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م داواكاری گشتی ئه‌و 8 كه‌سایه‌تییه هه‌موو تۆمه‌ته‌كانیان ره‌ت كرده‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئیبراهیم بینجی ته‌ندروستی خراپه و پێویستی به‌وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر هه‌بوو، دادوه‌ر ئازادی كرد تا رۆژی دادگاییكردنەكەی، هه‌روه‌ها عه‌لی ره‌زا یورتسه‌ڤه‌ریش به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه، ئازاد كرا، به‌ڵام ئه‌وانی تر به‌ده‌ستبه‌سه‌ركراوی مانه‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی (سۆڵ)ـی توركی، ئه‌و 8 كه‌سایه‌تیه‌ی هه‌ده‌په له‌لایه‌ن داواكاری گشتییه‌وه تۆمه‌تبار كراون به‌ئه‌ندامبوون له په‌كه‌كه، بۆیه داوا ده‌كرێت زیندانی بكرێن و له ماوه‌یه‌كی نزیكیشدا ده‌یانبه‌نه به‌رده‌م دادگا.
bas news-
